plus4
پێش ٢ ساڵ
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕای زانیاری و بەدواداچوون لە سەر ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجەدا بیسەروشوێن بوون بەڕێز (شیخ حسێن حمەساڵح) نوێنەری دەزگای لوتکە لە ووڵاتی یۆنان بەردەوام لەسەر هێڵی پەیوەندی بووە لەگەڵ کونسولخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان.
نوێترین زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنانیان پێ ڕاگەیاندرا.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند سەرجەم ئەو کۆچبەرانی ڕزگار بووی ڕووداوەکەن هیچیان نە هاوڵاتی کوردن نە عێراقین بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەی بیسەرووشوێن بووانی ئەو ڕووداوە پۆلیسی دەریاوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاندووە لە ئیستادا هیچ زانیارییەکی فەرمی نییە لەبەردەستدا کە بێسەرووشوێن بووەکان هاوڵاتی عێراقی بن.
ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ خانەوادەیەکی عێراق و کورد ناو و ناسنامەی کەسوکاریان لە ئۆفیسی سەرەکی و نوێنەرایەتییەکانی لوتکە تۆمار نەکردووە.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند لەکاتی هەر ڕووداوێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگای کۆچی نایاسایی کە ڕوویدابیت کاتی وویستتوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی قوربانییەکان بەو پێیەی سەرجەم کۆچبەرانی بە نایاسای کۆچ دەکەن و هیچ لایەنێکی فەرمی ئاگادار نییە لە بوونی ژمارەی دروسست لە ناو یەختەکان و ناسنەمی ڕاستەقینەیان.
دەزگای لوتکە کەسوکاری کۆچبەرانی کورد و عێراقی ئاگادار دەکاتەوە کە نەکەونە داوی هیچ گروپ و باندێک بەناوی لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بە کۆچبەران و پەنابەران کە سۆرەخی ڕۆڵەکانیان بۆ بکەن.
بەمەبستی تۆمارکردنی هەر هاوڵاتیەیک کە لە کاتی کۆچی نایاسایدا بیسەروشوێن دەبێت نوێنەرایەتی فەرمی حکومەتی هەرێم و باڵویزخانەکانی عێراق و دەزگای لوتکەی لێ ئاگادار بکرێتەوە تا بەفەرمی بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و هاوکار و هەمەهانگیتان بکەن.
نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە و کونسولخانەی عێراق لە یۆنان بە فەرمی بەردەوامن لە بەدواداچونەکانیان .