چوواچێوەی هەماهەنگی
plus4
پێش ٢ ساڵ

 رۆژی چوارشەممە ١٠ ی ئابی ٢٠٢٢ چوارچیوەی هەماهەنگی شیعەکان لە راگەیێندراوێکدا بە ناوی لیژنەی رێکخستنی پشتیوانیکردنی لە شەرعیەت و پارێزگاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بڵاو کردەوە ، تیاییدا هاتووە: "لە باوەڕبوونمانەوە بە پێویستی وەستان لەگەڵ هەنگاوە یاسایی و دەستوورییەکانی بەرگریکردن لە دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکانی دەوڵەت و لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی دەسەڵات تەواو کار بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیران و رکابەرایەتییەکان بکات، بەتایبەت قەیرانەکانی کارەبا و ئاو و زەحمەتیی بژێوی کە باری هاووڵاتییانی گرانکردووە.. داوا لە هەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی 'گەل دەوڵەت دەپارێزێت' بکەن کە لە لای شووراکانی ناوچەی سەوز دەبێت .