ئەژی
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم: ئەژی ئەمین بە فەرمانێکی هەرێمی لە پۆستەکەی بەخشراوە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

ھەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین) بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە. لەھەمانکاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت .