ئەنفال
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هێنانه‌وه‌ی 171 روفاتی جینۆسایدكراو له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ماوه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ته‌واوكراون، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك به‌ناوی كه‌سوكاری قوربانیان، نامه‌ی ناره‌زاییان له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوفاته‌كان داوه‌ته‌ ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق، به‌مه‌ش گرفتیان بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیدانی گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان دروستكرد .

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ساڵی (2019) و له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ بیابانی سه‌ماوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تمان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق تیمه‌كانیان نارده‌ شوێنی گۆره‌كان و به‌شداربون له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌كان و گواستنه‌وه‌ی ڕوفاتی 171 شه‌هیدی جینۆسایدكراو بۆ پزیشكی دادی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی شیكاری و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاسایی و زانستیه‌كان و دواتر هێنانه‌وه‌یان بۆ كوردستان .