plus4
پێش ٢ ساڵ
رۆژی سێشەممە 9-8-2022، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی جموجووڵەکانی داعش کۆبووەوە و تێیدا راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خوێندرایەوە کە ئاماژەی بە چەندین خاڵ کردبوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە مەترسیی داعش بۆ سەر ئاسایشی جیهان زیادیکردووە، بە جۆرێک ماوەی دوو ساڵە مەترسییەکان بەمشێوەیەی ئێستا بەرز نەبوون. یەکێک لە هۆکارەکان کە رێگەی بۆ گرووپە چەکدارییەکە کردووەتەوە جموجووڵەکانی زیاد بکات، بریتییە لە ناسەقامگیریی ئابووریی جیهان کە وایکردووە حکومەتی زۆربەی وڵاتەکان سەرنجی زیاتر بخەنە سەر لایەنی ئابووری.