کۆمسیۆن
plus4
پێش ٢ ساڵ

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئێمە چاوەڕێی جووڵەی نوێی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانین لە عێراق بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکان، ئێمە پێیانمان راگەیاندووە، بەلامانەوە گرنگە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

 

ووتی بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکانەوە لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ ناکرێت و ئەگەرێک هەیە بکەوێتە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023.