plus4
berî 15 saet
بۆ ڕزگاربوون لەگرانبوونی بازاڕ لەڕەمەزاندا 150 هایپەر مارکێت کرانەوە
حکومەتی عێراق زنجیرەیەک هەنگاوی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان و گرانیی بازاڕ لە مانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند. لەو چوارچێوەیەدا، 150 هایپەرمارکێتی (السوق المرکزی) لەتەواوی وڵات کارا کراون کە کاڵاکان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو و 20% هەرزانتر لەبازاڕە ئاساییەکان دەخەنەڕوو.
ئەم پرۆژەیە تەنها بۆ خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو کاریگەریی گەورەی لەسەر کەرتی کاریش هەیە؛ بەجۆرێک تەنها لەشارێکی وەک بەغدای پایتەخت، زیاتر لە 4 هەزار هەلی کاری بۆ گەنجان ڕەخساندووە.
وێڕای ئەوەش، ئەم ناوەندانە بوونەتە پردێکی ڕاستەوخۆی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ هاوردەکردنی کاڵا.
بۆ ئاسانکاریی زیاتریش هاووڵاتیان، بانکەکان قەرزی داراییان لەنێوان 10 بۆ 25 ملیۆن دینار تەرخانکردووە بۆ کڕینی پێداویستییەکان.
ئەم پرۆژەیەی عێراق لەژێر چاودێریی وردی حکومەتدایە بۆ ڕێگریکردن لەهەر جۆرە قۆرخکارییەک و گرانکردنی کاڵاو شتومەکی بازاڕەکان لەلایەن کەسانێکەوە





