ssd
plus4
پێش ٢ ساڵ

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی مانگی شەعبانە، تەلەفۆنەكەی نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لێدەدات، ئەوەی پەیوەندی دەكات موقتەدا سەدڕ سەرۆكی رەوتی سەدڕە!!

پەیوەندی نێوان ئەو سەركردە گرنگەی گۆڕەپانی شیعە دوای ساڵانێك دێت لە پەیوەندیەكی خراپ و ناكۆكیەكی زۆر كە كاریگەری لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئەمنیش هەبوو.

نوسینگەی رۆژنامەوانی هەردوو سەركردە شیعەكە بڵاویانكردوەتەوە، سەدڕ و مالكی گفتوگۆیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر كردووە بۆ كۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی هەن.

بەڵام ئەو زانیاریانەی دزەیان پێكراوە بۆ مستەفا كازمی شۆك هێنەرە، چونكە سەدڕ لەپەیوەندیەكەدا پێشنیازی بۆ مالكی كردووە، كەسایەتیەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن جێی قوبڵكردنی هەمووان بێت، ئەویش ( جەعفەر محەمەد باقر سەدڕ ) كوری مەرجەعی باڵای شیعە ( شەهید سەدڕە) دامەزرێنەری حزبی دەعوە كە ئێستا نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات.

"محەمەد جەعفەر سەدڕ كوڕی محەمەد باقر صەدڕ دامەزرێنەری حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقیە، كەسایەتیەكی سیاسیە و ئەندامی خولی 2010ی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە بەڕیتانیا"

گفتوگۆكەی نێوان سەدڕ و مالكی 20 دەقیقەی خایاندووە، لەسەر شتی زۆر قسەیان كردووە و سەرەتایەك بوە بۆ دووبارە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان، چاوەڕوان دەكرێت سەعاتەكانی دوایی پڕبێت لە روداوی پێشبینی نەكراو، بەتایبەت كە ئێستا سەركردەكانی چوارچێوەی هەمەهەنگی شیعە لەكۆبونەوەدان.

پێش ئەوەی پەیوەندی بە مالكیەوە بكات، موقتەدا سەدڕ ناوی باڵیۆراوە نوێكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی تاوتوێ كردووە.

ئەمەش ئومێد و خەونی مستەفا كازمی لەناوبرد بۆ مانەوە لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كە پێشتر موقتەدا سەدر و هاوپەیمانەكانی ( سیادەی سونەكان و پارتی ) بە مانەوەی رازی بون.

دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە و دزەكردنی زانیاریەكان، ئەمڕۆ لەپەیامێكدا كە چاودێرانی سیاسی بە ماڵئاوایی دەبینن، كازمی دەڵێت " ئەو ئەركەی لەپێناویدا بانگهێشت كراین به‌جێمان گه‌یاند، وەڵاتمان گەیاند بە هەڵبژارنێكی پێگەردو بنەمای تێپەڕاندنی قەیرانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئەمنیمان دامەزراند