ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
دادگای تاوانەکانی بەگژاچونەوەی گەندەڵی رایگەیاند ، ئەمڕۆ بڕێکی دیکەی پارە لە چوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی بەسەردا گیرا.
دادوەری دادگای تاوانەکانی بەگژاچونەوەی گەندەڵی ئاشکرایکرد ، دوای ئەوەی عەدنان جومەیلی دانی نا بە تێوەگلانی رائید جبوری پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین و بەڕێوەبەری تەندروستی ئێستا لەدۆسێی گەندەڵی و پاشان دەستگیرکردنی، بڕی 67 ملیار دینارو یەک ملیۆن دۆلاری دیکە لەماڵی چەند کەسێکی نزیک لە جومەیلی دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشێکیان چەند مەتریک لەژێر زەوی شاردرابونەوە.
دەشڵێت، بەمەش تائێستا دەست بە سەر 98 ملیار دیناری عێراقی و 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە چوارچێوەی گەندەڵییەکانی جومەیلی دەستی بەسەردا گیراوە.
لەئێستادا جومەیلی لە زیندانەو بەتۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.




