ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، دادگای تاوانەکانی بەگژاچونەوەی گەندەڵی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر یەزن مشعان جبوریدا سەپاندوە بەتاوانی فێڵ و فریودان.
دەستپاکی دەشڵێت، تاوانبار یەزن مشعان جبوری فێڵی لە کەسێک کردووە کە دواتر سکاڵای لەسەری تۆمارکردووەو خۆی وا نیشانداوە کە راوێژکاری سەرۆک وەزیرانەو لەتوانایدایە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ ڕێکبخات و کارئاسانیشی بۆ بکات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەڕێی تۆمەتبارێکی هەڵهاتووەوە کە بەڕێوەبەری رێگەپێدراوە لەیەکێک لە کۆمپانیاکانی کەسی سکاڵاکار ، بڕی 41 ملیار دیناری لەسەر هەژماری کۆمپانیاکە ڕاکێشاوە، بۆیە دادگا بڕیاریدا 5 ساڵ زیندانی بەسەر یەزن مشعان جبوریدا بسەپێنێت.




