plus4
پێش ٢ ساڵ
سەرچاوەیەکی پزیشکی عێراقی ووتی بە هۆی جیاوازی لە سەر نرخی مەڕێک کێشە دەکەوێتە نێوان شوانێک و دەورییەکی سەربازی سوپای عێراق لە شارۆچکەی ئەبوو غرێب ٢٥ کیلۆ مەتری لە رۆژئاوای بەغدا ، لە ئەنجامدا ئاڵۆزی دروست دەبێت وئەفسەرو سەربازەکان پەنا بۆ چەکەکانیان دەبەن و تەقە دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی کوشتنی شوانەکە کە ناوی شەهاب ئەحمەد شەهابەو تەمەنی ٣٣ ساڵانەولە عەشیرەتی زەوبەعن، بریندارکردنی پێنج کەس لە کەس و کارو خێزانەکەی ،پاش روداوەکەش ئەندامانی دەورییەکە دەستبەسەر دەکرێن و دەبرێنە یەکێک سەربازگەکەکانی ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە