پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی پڕۆسەی دادگایی کردنی ژمارەیەک ئەفسەرو پۆلیسی کورد لەکەرکوک لەسەر پرسی بەشداری کردنیان لەڕیفڕاندۆم بەڕێوەچوو دواجار دادوەران بڕیاری کۆتاییان لەبارەی ئەو کەیسەوە دەرکرد،

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بەپڵەس فۆڕی ووت ئەمڕۆ دواهەمین دانیشتن ئەنجامدراو دوای وەرگرتنی وتەی ئەفسەرو پۆلیسە کوردەکان دواجار لەسەر دەستێوەردان وپاڵپشتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی وپاڵپشتی بۆ کۆتایی هێنان بەو کەیسە دادوەران بڕیاری ئازاد کردنیان داو دۆسیەکەشیان داخست،

سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک وتیشی بۆ لەمەودوا ئەو کەیسە کۆتایی هاتووە وئەو ئەفسەرو پۆلیسانە کە پێشتر تۆمەتباربوون بەبەشداری کردن لەپرسی ڕیفڕاندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ دەچنەوە سەر دەوامی ئاسایی خۆیان و بابەتەکەش کۆتایی هاتووە .