خزعةلي
plus4
پێش ٢ ساڵ

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق لەتویتێكدا رایدەگەیەنێت: برایانی سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكەن زمانی گفتوگۆ و تێگەیشتن زاڵبێت، ئەو داوایانە بەرپرسیارێتییە و لە هەستێكی گەورەی بەرپرسیارێتی نشتیمانیەوە بەرانبەر دەوڵەت و گەل سەرچاوەی گرتووە، ئەو هەڵوێستەشە كە هەمووان لەسەری رێككەوتووین.

 

 
خەزعەلی دەڵێت، هەڵوێستی سەركردەكان ئەوەبوو كە پێویستە دەوڵەت و دامەزراوە سەرعیەكانی لەدەستدرێژی بپارێزرێت.
 
داوا لەهەمووان دەكەین هەڵوێستی نشتیمانی دەربڕێت كە دۆخی ئێستا پێویستێتی، و ئاسایشی خەڵك بپارێزێت و رێگە نەدات مابكێشێت بەرەو ئاژاوە.. پابەندیش بن بە یاسا و دەستور.