plus4
پێش ٢ ساڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئەمڕۆ وەڵاتەكە بەدۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان پابەندی ئارامی بن و زمانی عەقل و گفتوگۆ زاڵبێت و بەرژەوەندییە باڵاكانی نشتیمان لەسەرو هەموو شتێكەوە بێت، نشتیمان بەقۆڵ و بازوی هەموو رۆڵەكانی بپارێزرێت تاوەكو بەهێزبێت و ناكۆكییە ناوخۆییەكان دابەشیان نەكات.
دەشڵێت: بۆ رێگری لەتەشەنەسەندنی ئەم قەیرانەی ئێستا، تەئكید لەپێویستی گفتوگۆیەكی نشتیمانی راستگۆیانە دەكەینەوە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وەڵاتەكە بێت و عێراقییەكان دڵنیابكاتەوە.
سەرۆك كۆمار تەئیددەكاتەوە، گفتوگى نێوان سیاسییەكان پێویستە بۆ ئەوەی لەبنەڕەتەوە قەیرانەكانی ماوەی رابردوو چارەسەربن، چارەسەری پێویستیش بدۆزرێتەوە و وەڵاتەكە بە كەناری ئاسایشی و سەقامگیری بگەیەنن.