Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
نێردەی نەتەوەیەکگرتووە بۆ عێراق (یۆنامی) ئەمڕۆ تەواوی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە رادەستکردنی کۆمەڵکەو بیناکانی بە حکومەتی عێراق واژووکرد، پێش کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لەکۆتایی ئەمساڵدا کە لە 31ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
واژوکردنەکەش لەلایەن کلاودیۆ کۆردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی یۆنامی لەعێراق ئەنجامدراو ، لایەنی عێراقیش محەمەد بەحر علوم بریکاری وەزارەتی دەرەوە بەنوێنەرایەتی حکومەتی عێراق گرێبەستەکانی واژوکردووە.
نێرەدەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق ناسراو بە یۆنامی، لە ساڵی 2003 بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لەسەر داوای عێراق دامەزراوەو ئەرکی پێدانی راوێژو و هاوکاری پشتیوانیکردن بووە بە حکومەت و گەلی عێراق.




