plus4
پێش کاتژمێرێک
پەروەردەی کەرکوک دەیەوێت هەردوو وانەی هونەرو وەرزش زیندو بکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک گشتاندنێکی بۆ سەرجەم کارگێڕی قوتانبخانەکان کردووە سەبارەت بەهەردوو وانەی وەرزش و هونەر:-
نابێت ئەو دوو وانەیە بخرێتە کۆتایی وانەی رۆژانەوە، بەوپێیەی قوتابی لە کۆتایی دەوام توانای داهێنانی نامێنێت و باشترە بکرێتە ناوەڕاستی وانەکانەوە.
گرنگی بە خۆش نوسی قوتابی بدریت و ئەوانەی گرنگی بەخۆشنوسی ئەدەن و خەتیان جوانە پاداشت بکرێن.
پاداشتی ئەو مامۆستایانەی هونەرو وەرزش بکەن کە چالاکن و بەشداری فێستیقاڵ و چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەکان.
داوا لە قوتابیان نەکرێت لەماڵەوە وێنە بکێشن، بەڵکو رابهێندرێن هەر لە پۆلدا وێنەکانیان بکێشن.
نابێت رێ بە مامۆستایان وانەکانی دیکە بدرێت، هەردوو وانەی هونەرو وەرزش بۆ وانەوتنەوەی خۆیان بەکاربهێنن.




