هەڵبژاردنی پەرلەمان
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻 وردەكاری ئاڵوگۆڕی كورسییەكانی پەرلەمان بەپێی یاسای نوێ هەڵبژاردن

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبارەی پڕكردنەوەی كورسی پەرلەمان لەحاڵەتی چۆڵبونی بەهەر هۆكارێك، رونكردنەوە دەدات و دەڵێت: لەماددەی 4ی یاسای ژمارە 2 بۆ ساڵی 2025 لەبارەی گۆڕین و پڕكردنەوەی كورسی پەرلەمان هاتووە:

یەكەم/ ئەگەر بەهەر هۆكارێك بێت، كورسییەكی پەرلەمان چۆڵبوو، ئو كاتە خاوەن بەرزرتین دەنگی نێو لیستەكەی لەو بازنەیەی هەڵبژاردن دەچێتە شوێنەكەی.

دووەم/ ئەگەر كورسییەك چۆڵبێت، كورسی كاندیدی سەربەخۆ بێت، ئەوە لەو بازنەیە دەدرێتە كاندیدی هەر حزبێك كە بەرزترین دەنگی هێناوە بەڵام سەرنەكەوتووە.

سێیەم/ ئەگەر ئەو كورسییەی چۆڵبێت تایبەت بێت بە پێكهاتەكان، پێویستە كاندیدێكی تری هەمان پێكهاتە كە بەرزترین دەنگی هەیە شوێنەكەی پڕبكرێتەوە.

چوارەم/ ئەگەر كورسی پەرلەمانتارێكی ژن چۆڵبێت، مەرجە بەژنێكی خاوەن بەرزترین دەنگی لیستەكە شوێنەكەی پڕبكرێتەوە، بەڵام ئەو مەرجە كورسی پێكهاتەكان ناگرێتەوە.

پێنجەم/ ئەگەر كورسی ژنێكی سەربەخۆ چۆڵبێت، پێویستە بە ژنێك لەلیستەكان پڕبكرێتەوە كە بەرزترین دەنگی بەدەستهێناوە