كركوك
plus4
پێش 4 کاتژمێر

کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەکانی پۆلیسی لەیلان، بەسەرپەشتیی عەمید ڕزگار تەپەلوو لەسنووری ناحیەکە، ڕفێندراوێکیان ئازادکرد کە شەوی ڕابردوو لەشاری بەغداوە ڕفێندرابوو.

بەپێی زانیارییەکان؛ ڕفێندراوەکە تەمەنی 28 ساڵ بووەو دوای ڕفاندنی لەشاری بەغداوە؛ لەلایەن ڕفێنەرەکانەوە گەیەندراوەتە سنووری ناحیەی لەیلان و مەبەستیان بووە لەو ناوچەیە بیشارنەوە، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکان هەر زوو توانیویانە شوێن پێی ڕفێنەرانی بدۆزنەوەو ڕفێنراوەرەکە ئازادبکەن.