plus4
پێش 6 کاتژمێر
سەبارەت بەتەمومژو مەترسییەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ ڕێنمایی دەدەنە شۆفێران
بەهۆی بوونی تەمومژێكی زۆر لەنێو شارو شەقامە سەرەكییەكانی نێوان شارەكاندا، پۆلیسی هاتووچۆی كەركوك ڕێنمایی بەشۆفێران دەدات.
لەپێناو سەلامەتیی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، فەرماندەیی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک، بەتایبەت سەردانی شۆفێران لەگەراجی ئۆتۆمبێلی هێڵەکانی نێو شارو دەرەوە دەکەن.
داوا لەخاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەکەن پابەندی ڕێساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، تا بەهۆی ئەو تەمومژەی لەسەر ڕێگەکان و هەیەو بووەتە مایەی کەمبوونەوەی مەودای بینین، دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ نەبن.
ڕێنمایی و بەرچاوڕوونییان بەشۆفێران داوە تا لەئەگەری هەر ڕووداوێک یا کێشەیەکیاندا، بەمەبەستی هاوکاریکردنیان، پەیوەندی بەژمارەی وەڵامدانەوەی خێرا (911) بکەن.




