دابەشکردنی نەوت
plus4
پێش 17 کاتژمێر

پارێزگاری کەرکوک: نەوت بۆ 1460 خێزانی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دابین دەکەین

 

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک مووژدەیەکی خۆشی ئاراستەی دانیشتووانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەدیاریکراوی زیانلێکەوتووان کردو ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی نەوت و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەمان کردووە تا نەوتی سپی بۆ 1460 خێزانی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دابین بکەین.

پارێزگاری کەرکوک ئاشکراشیکرد: لەچەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بەو بابەتە وەردەگرین.

ڕێبوار تەها؛ وتیشی: بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو، بڕی بەرمیلێک نەوت دابەشدەکەین.