plus4
پێش 18 کاتژمێر
پارێزگاری كەركوك باسی چۆنیەتیی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان دەكات
ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، لەدیوانی پارێزگای كەركوك، لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاو و كارەساتە سروشتییەكان پێكهێنراوە، لەڕێگەی لیژنە فەرعییەكان لەقەزاو ناحیەكان، ناوی زیانلێكەوتووان تۆماربكات.
ڕوونیشیكردەوە: بەڕێوەبەری ناحیەو ژمارەیەك فەرمانبەر، لەسنوورەكانی خۆیان ژمارەو قەبارەی زیانەكانی هاووڵاتیان و گوندنشینان كە بەر ماڵ و زەویی كشتوكاڵی دەخەمڵێنن و بەلیستێك ئاراستەی لیژنەكەی دیوانی پارێزگای كەركوكی دەكەن تا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری قەربووكردنەوەیان دەدرێت و لەلایەن لیژنەی فریاكەوتنەوە قەرەبوو دەكرێنەوە.





