ريبوار تةها
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻ئەو خانوو و کارگانەی لەسەر شیوو چەمەکان دروستکراون لادەدرێن

 

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند لەگەڕەكێکی كەركوك بەهۆی دابارینی بارانی زۆرەوە ئاو كۆبوەتەوەو لافاو دروست بووە، ئەویش گەڕەكی شۆراوەو لەدوو كۆڵانی گەڕەكەكە ئاو چوەتەوە نێو ماڵەكانەوە.

 

سەبارەت بە هۆكاری دروستبوونی لافاوەكە ، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، لەگەڕەكی شۆراو دوو شیو هەبووە كە لەكاتی بارانباریندا ئاو پێیدا دەڕۆیشت، بەڵام لەلایەن مافیاكانی زەوییەوە شیوەكان بە پارچە زەوی فرۆشراون و لەئێستادا كراون بە خانوو.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر یەكێك لە شیوەكان كارگە دروستكراوەو ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی رێڕەوی ئاو لە شیوە بگیرێت و ئاو بچێتە نێو گەڕەك و كۆڵانەكانی شۆڕاوەوە.

 

دووپاتیشیكردەوە، دەبێت شیوو چەمەکانی هەردوو گەڕەكی شۆراو و پەنجا عەلی بگەرێندرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەش تەنها بە لابردن و روخاندنی ئەو خانوو و كارگانە دەكرێت كە لەسەر شیو و چەمەكان دروستكراون.

 

ووتیشی، هەر خانوویەك لەسەر ئەو شیوو چەمانە لادەبرێت بە پارچە زەوییەكی تاپۆ قەرەبوویان دەكەینەوە.