تەرم
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

تەرمی ئافرەتێک دۆزراوەتەوە گوومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت

 

لەگوندی ئەستریان لەنێوان بێخمێ و سەرکەوری، لەنزیک قەزای هەریر، تەرمی ئافرەتێک دۆزراوەتەوە.

 

تەرمەکە لەگوندی سەرکەوری نزیک قەزای هەریر دۆزراوەتەوە، هەموو گومانەکان بۆ ئەوەن تەرمی مامۆستا (ئاڤێستا یوسف) بێت.

 

مامۆستا ئاڤێستا ڕۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵ کەوتە نێو ڕووباری (تەنگاتوور) لەقەزای مێرگەسوور لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

 

بۆ دڵنیابوون لەناسنامەکەی، لەئێستادا تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.

 

کەسوکارەکەی دەڵێن: ئەوە تەرمی کچەکەی ئێمەیە، چوونکە هەمان جلوبەرگی ئەو ساتەی لەبەردایە کە پێوەی خنکاوە.

 

باوکی ڤێستاش دەڵێت: دڵنیام ئەوە تەرمی کچەکەی منە، چوونکە تەرمەکە هەمان جلوبەرگی ئەوی لەبەردایە کاتێک خنکاوە.