plus4
پێش 4 کاتژمێر
قوباد تاڵەبانی لەکەناڵێکی حزبی تووڕەیەو چوار لێپرسراوی چەمچەماڵیش لەپۆستەکانیان دوورخرانەوە
قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا میدیایەکی سەر بەلایەنێک بەشێرپەنجە ناودەبات و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومیش لەچەمچەماڵ لەپۆستەکانیان دەبەخشێت.
🔸 قوباد تاڵەبانی: چوار بەرپرسی ئیداری هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردوووەو داوای بەخشینیان کردووە لەپۆستەکەیان.
🔸 قوباد تاڵەبانی: ڕەمک ڕەمەزان؛ قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆكی شارەوانیی چەمچەماڵ و بەرێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری شارەوانیی شۆڕش، داوای بەخشینیان لەپۆستەکانیان کردووە.
🔸 قوباد تاڵەبانی:بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ئامادە نەبووە داوای بەخشین بکات لە پۆستەکەی.
🔸 قوباد تاڵەبانی: ئەوانەی بەرپرسن دەبێت بەباشترین شێوە خزمەتی خەڵك بکەن.
🔸 قوباد تاڵەبانی: وەک پێویست ئامادەکاری نەکرابوو بۆ حاڵەتیکی لەو شێوەیەی کە ڕووی لەچەمچەماڵ کردووە.
🔸 قوباد تاڵەبانی: دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردو زانستی و دوور لەمیزاجی شەخسی و بەهاوکاری زانکۆکانی چەرمۆو سلێمانی، گەیشتینە ئەنجام و چەند بریارێک دەردەکەین.
🔸 قوباد تاڵەبانی: دەستخۆشی لەگەیاندنی خزمەتگوزارییەکان دەکەین بۆ چەمچەماڵ.
🔸 قوباد تاڵەبانی: چەند ڕەشنووسێکی لێکۆڵینەوەکانمان بۆ هاتووە.
🔸 قوباد تاڵەبانی: سوپاسی خەڵکی چەمچەماڵ دەکەم کە فریای یەکتر کەوتن.
🔸 قوباد تاڵەبانی: سوپاسی ڕێکخراوە ناحکومەییەکان دەکەم کە لەکێبڕکێدابوون لەوەی فریای خەڵکی ئەم ناوچەیت بکەون.
🔸 قوباد تاڵەبانی: میدیاکان ڕەنگە سەر بەلایەنی جیاوازبن، من هەمیشە پشتیوانی میدیای ئازاد بووم و دەبم.
🔸 قوباد تاڵەبانی: سەرکۆنەی ئەو میدیایە دەکەم کە ئەم دەرفەتەی قۆستۆتەوە بۆ مەرامی سیاسی و تایبەت بەخۆی.
🔸 قوباد تاڵەبانی: ئێمە لەپێناو خەڵکی لێقەوماو و ئازا لێرەین.
🔸 قوباد تاڵەبانی: متمانەی هاووڵاتی پارێزراو نییە بەئینکاری کردن، بەڵکو بەشەفافیەت و لێپرسینەوەوە بەندە.
🔸 سەرکۆنەی ئەو میدیایە دەکەم کە نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی چەمچەماڵدا کردووە.
🔸 ئەو میدیایە بووەتە شێرپەنجە بۆ سەر دەروونی خەڵکی کوردستان.
🔸 داوا لەو میدیایە دەکەم بەخۆیاندا بچنەوە.
🔸 داوا لەو میدیایە دەکەم هەست بەو مەترسییانە بکات کە کوردستانی گرتووەتەوە.




