النجدة
پێش 6 کاتژمێر

ئەمشەو لەگوندی سنوری قەزای داقوق؛ لەکاتی ناشتنی تەرمێک، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراو دوو کەس برینداربن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: روداوەکە لەکاتی رێورەسمی ناشتنی تەرمێک بوە؛ لەنزیک گوندی سنور چەند چەکدارێک کە کێشەی دوژمنداریام هەبوە بۆسەیان بۆ کەسانێک دانابوو کە بەدوای تەرمەکەوە بون بۆ گۆرستان.

وتیشی؛ بەهۆی دەسترێژی گولە لەو ئۆتۆمبێلەی مەبەستی چەکدارەکان بوە؛ دوو کەس بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە و رەوانەی کەرکوک کراون.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە؛ کێشەی دوژمندارێتی لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیە هەیە و پێشتریش هەوڵ بۆ ئاشتەوایی درابوو.