کەرکوک
plus4
پێش 6 کاتژمێر

نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری کەرکوک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت: لەسەر راسپاردەی بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، ئەندازیار زاگرۆس جان وەلی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک لە هۆکاری پەنگانەوەی ئاو لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شۆراوی کۆڵیەوە و بە ڤیدیۆ بۆ پارێزگاری رووندەکاتەوە کە هۆکارەکەی دروستکردنی چەند خانویەکە لە نێو چەمێک کە رێرەوی ئاوی بارانە.

دەشڵێت: هەفتەی داهاتوو پارێزگاری کەرکوک چارەنووسی ئەو خانوانە و چارەسەری کێشەکە یەکلادەکاتەوە.