plus4
پێش 4 ڕۆژ
جەعفەر بەتات سەرۆکی شانەی قەیرانەکان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی لافاوەکەی کەرکوکەوە رایگەیاند: بەهۆی لافاوەوە پێنج گوندی کەرکوک بەتەواوەتی گەمارۆدراوەو رێگەی هاتووچۆیان نەماوەو کارەباشیان بچڕاوە.
وتیشی؛ زیادەڕۆیی لەسەر چەم و رێڕەوەکانی ئاودا کراوە ئەوەش هۆکاری دروستبونی لافاوەکە بوە کە قوربانی لێکەوتوەتەوە.
لەبارەی قەرەبوی زیانلێکەوتوانەوە وتی: لیژنەی قەیران و کارەساتەکانی پارێزگای کەرکوک ناوی زیانلێکەوتوەکان بۆ بەغدا بەرزدەکەنەوەو قەرەبوو دەکرێنەوە.
جەعفەر بەتات لەبارەی سەردانیکردنی قەزای چەمچەماڵیشەوە وتی: جارێ هەموو توانای دەوڵەت بۆ چارەسەری کێشەی 5 گوندی کەرکوکە بەڵام هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم هەیەو ئەوانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.





