كركوك
plus4
پێش 9 کاتژمێر

کەرکوک.. بەهۆی بازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا

 

ئەمشەو لەنزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک لەسەر رێگەی پشتوێنەیی؛ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا.

شایەدحاڵەکان دەڵێن: روداوەکە بەهۆی بازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆوە بوە لەسەر رێگاکە کە هیچ هێمایەکیان لەسەر ئەو رێگا خێرایە بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل نەبوە.

بەهۆی روداوەکەوە؛ سێ لەسەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندارن کە پیاوێک و دوو ژنن، دانیشتوی گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوکن.