قةرز
Plus4
پێش 15 کاتژمێر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق ئاشکرایکرد، سەرەتای ساڵی داهاتوو، پێدانی قەرزی نیشتەجێوون بە هاوڵاتیان کارادەکرێتەوە.

بەپێی وتەی ووتەبێژی وەزەرەتەکە کە بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی قسەی کردوە ، بودجەی ئەمساڵی وەزارەتەکەیان تایبەت بە قەرزی نیشتەجێبوون 900 ملیار دینارەو سەرجەمی دراوەتە سودمەندبووان و لەئێستادا وەکو وەزارەت بودجەی پێویستیان بۆ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون لەبەردەست نییە.

دەشڵێت ، لەهەوڵدان بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو بەهەماهەنگی بانکی ناوەندی بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان بکەن.