كركوك
plus4
پێش 9 کاتژمێر

تەنها ئەمڕۆ، بەهۆی کاریگەرییەکانی باران بارینەوه، 4 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا کە دووانیان لەسەر ڕێگەی پشتێنەیی کەرکوک بوون و سێیەمیشیان لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - هەولێر ڕوویداوە.

لەڕووداوی یەکەمدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات وەردەگەڕێت.

لەڕووداوی دووەمیشدا ئۆتۆمبێلێکی تری بارهەڵگر کە سووتەمەنیی دەگواستەوە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.

ڕووداوی سێیەمیش لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - هەولێر بووەو لەمەودای چەند مەترێکی کەمدا دوو ئۆتۆمبێل دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

تائێستا کۆی گشتیی زیانە گیانییەکانی ئەو وار ڕووداوە نەزانراوە.