کەرکوک
plus4
پێش ڕۆژێک

لەپێناو پاراستنی جوانیی کەرکوک و سیمای شارستانیی شارەکەو لەسەر بنەمای داواکاری و سکاڵای هاووڵاتیانی شار، دەست بەسەر ئاژەڵەکاندا دەگیرێت،

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، فەلاح خەلیل؛ قائیمقامی ناوەندیی کەرکوکی ڕاسپارد، لیژنەی ڕێکخستنی شار بەردەوامبن لەهەڵمەتەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە بەرەڵڵاکان، بەتایبەت ئەو گامێشانەی لەسەر شەقامەکاندا بەرەڵڵا کراون.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو ئاژەڵانە زیانی زۆریان بەهاووڵاتیان و نەمام و درەختەکانی سەر شۆستەکانی شارەکە گەیاندووەو بوونەتە هۆی ڕووداوی هاتووچۆش.

هەڵمەتەکە بەهاوکاریی شارەوانی و فەرمانگەی تەندروستی و بەپشتیوانیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەبێت.

لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ژمارەیەک ئاژەڵدا گیراوەو بەپێی بڕیاری ژمارە (1107) لەزیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.