plus4
berî 2 meh
ئەو کەسەی دراوی ساختەی دەخستە بازاڕەکانی کەرکوکەوە دەستگیرکرا
ئەمنی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، مەفرەزەکانیان لەکەرکوک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربووە بە ساخکردنەوەی دراوی ساختە لە بازاڕەکان.
دەشڵێت ، ئەو تۆمەتبارە لەبۆسەیەکی مەفەرەزەکانی لە کەرکوک دەستگیرکراوەو دەستیش بەسەر دەیان هەزار دۆلار ئەمریکی جۆری سەد دۆلاری ساختەداگیراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە تۆمەتبارێکی بیانی دیکە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە پارەی ساختەیان بۆ رەوانەدەکات.





