plus4
پێش 6 کاتژمێر
ئەو باندەی ژنێکی مەسیحییان لەکەرکوک بەستەوەو ماڵەکەیان دزی لە موسڵ دەستگیرکران
لەئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا، هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، باندێکیان دەستگیرکرد کە ماڵی ژنێکی بەساڵاچووی مەسیحییان لەکەرکووک دزیبوو.
تیمێکی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد کە ماوەیەک بەر لەئێستا، دوای بەستنەوەی ژنێکی بەساڵاچووی مەسیحی لەشاری کەرکوک، پارەو کەلوپەلە گرانبەهاکانی نێو ماڵەکەیان دزیبوو.
پاش ڕووداوەکە، باندەکە بەرەو دەرەوەی پارێزگای کەرکوک هەڵاتن، بۆ ئەو مەبەستە تیمێک لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووەوە شوێنی باندەکەیان لەپارێزگای نەینەوا دەستنیشانکرد.
دواتر لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووەوە توانرا ئەندامانی باندەکە دەستگیربکرێن بگەڕێندرێنەوه کەرکوک، تا لەشاری کەرکوک کە تاوانەکەیان لێ ئەنجامداوە، سزابدرێن.




