كركوك
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

عەلی جابر شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لەمشەوەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران و سەرماو سۆڵە شارەکانی عێراق دەگرێتەوەو بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

وتیشی ، چەندین ساڵە عێراق شەپۆلی بەهێزی باران و سەرماووسۆڵەی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیوەو لەدوای 12 شەوەوە دەستپێدەکات و بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە کاریگەرییەکانی لەناوچەکانی باکورو خۆرئاوای عێراق دەردەکەوێت.

وتیشی، ئەم شەپۆلە بارانی چڕی لەخۆگرتووە بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت لەکەرکوک و سلێمانی و دیالە زیاترلە 70 ملیم باران ببارێت.