كاربا
Plus4
پێش 11 کاتژمێر

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق لە 20هەزار مێکاواتەوە بۆ 15 هەزار مێگاوات کەمیکردووە ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان لە تەواوی عێراق.

دەشڵێت، هۆکارەکە مادی و هونەرییەو یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکانیش کەمبونەوەی هاتنی غازە لە ئێرانەوە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمان شێوەو لەئێستادا چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەعێراق کاری نۆژەنکدنەوەی تێدا دەکرێت و هەروەها هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ، ئەمانە هەمووێ هۆکارەی کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبان لەعێڕاق.