Plus4
پێش 12 کاتژمێر
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمار کرد کە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەچالاکییەکی دیکەداو پاش تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک کەبڕی 14 هەزار دۆلاری لێ دزرابوو، بەبڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، هەروەها پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.




