Plus4
پێش 48 خولەک
ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك چاویكەوت بە ژمارەیەك خاوەن کارگەی سنووری مەفرەقی شوان و له نزیكەوە گوێبیستی كێشە و گرفتەكانیان بوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوک، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو، پارێزگاری کەرکوک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئەنجامداو هاوکات لەگەڵ هەریەکە لە ئەندازیار خالید عەلی سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ناوچەی باکوور و عەلی عیزەدین بەڕێوەبەری ژینگەی کەرکوک کۆبوەتەوە
دەشڵێت، لە ئەنجامدا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرجەم ئەو ڕێکارانەی بەرامبەر کارگەکان گیرابوونەبەر تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان دەدۆزنەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامیی کارەکانیان بکات.




