Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، بەوپێیەی بەکارهێنانی تیشکی لیزەر هەڕەشەیە بۆ سەر کاری فڕۆکەوانی بەمەدەنی و سەربازییەوە، بڕیاریانداوە بەکارهێنانی تیشکی لیزەر لەلایەن کەسانی مەدەنی و سەربازی لە ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەکان قەدەغەبکەن.
دەشڵێت، هەرکەسێک بڕیارەکە پێشێلبکات دەستگیردەکرێت و بۆ سزادان رەوانەی دادگا دەکرێت.




