Plus4
پێش 11 کاتژمێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمور بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، هێرشەکە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی عێراق و کردەوەیەکی تیــ،،ــرۆریستییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مەبەست لە هێرشەکە پەکخستنی ئەو هەوڵانەیە کە دەدرێن لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری.
هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەکە وەستاوەو پێدانی کارەباش لە شارەکانی هەرێم بۆ 5 کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا کەمیکردووە.




