Plus4
پێش 7 کاتژمێر
عێراق پلانی هەیە بۆ مانگی داهاتوو (کانونی یەکەم) هەناردەکردنی نەوت لەکەرکوکەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا بەرێژەی 12 لەسەد کەمبکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق بەنیازە بۆ مانگی داهاتوو؛ رۆژانە 219 هەزار بەرمیل نەوت لەکەرکوکەوە هەناردە بکات، ئەمەش بەڕێژەی %12 کەمترە بەراورد بەم مانگە کە بڕەکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا بووە.
دوای دوو ساڵ و شەش مانگ لەراگیرانی، کۆتایی مانگی رابردوو دەستکرایەوە بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهان.




