Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق ، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی چڕی باران و تەرزەو هەورە بروسکە روو لەعێراق دەکات و کەشێکی زستانەی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە.
نەخشەی کەشوهەواو پێشبینی شارەزایانی کەشناسی ئەوە دەردەخات، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە لەکەرکوک و دهۆک و موسڵ و هەولێر و سلێمانی و سەڵاحەدین و بەغداد و خورهەڵاتی ئەنبار، بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە دەبێت و هەندێک جاریش تەرزە بەشێک لەناوچەکان دەگرێتەوە.




