جوتياراني كورد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش کاتژمێرێک

جوتیارانی كورد لەكەركوك چوار داواكاری دەخەنە بەردەم حكومەتی عێراق و بەرپرسیارێتی رودانی هەر كارێكی نەخوازراویش دەخەنە ئەستۆی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتارانی كورد.

 

ساتع ناسیح یەكێك لەنوێنەری جوتیارانی كوردی كەركوك راگەیاندراوەكەی خوێندەوەو وتی: حكومەتی عێراق لەجێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3 تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە رەسەنەكانی خۆی دەدزێتەوە.

 

وتیشی، تاوەكو ئێستا فەرمانگەی كشتوكاڵ گرێبەستی جوتیارانی هاوردە نوێ دەكاتەوەو دادگای كەركوكیش بەردەوامە لە وەرگرتنی سكاڵای هاوردەكان بەپاساوی ئەوەی رێگریان لێدەكەین زەویەكانیان بكێڵن.

 

 
جوتیارەكان لەكۆنگرەكەیاندا چوار داواكاریان خستەڕوو كە بریتین لە:
 
1- جێبەجیچكردنی یاسای ژمارە 3 بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی پێشوی بەعس و گەڕانەوەی زەویەكان بۆ جوتیارانی رەسەن.
 
2- راگرتنی نوێكردنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی بۆ عەرەبی هاوردە.
 
3- ئەنجومەنی دادوەری عێراق هەموو دادگاكان راسپێرێت بۆ راگرتنی دادبینی لەدۆسییەی زەوییە كشتوكاڵییەكان تاوەكو یاسای ژمارە 3 دەچێتە جێبەجێكردنەوە.
 
4- پێكهێنانی لیژنەیەك تایبەتمەند بۆ سەرپەرشتی گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و رێگریكردن لەگۆڕینی دیموكرافیای ناوچەكە.