ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دەنگی پوچەڵ لەگەڕەكە كوردییەكان ئەوەندە زۆرە؟ لەدوای یەكێتی و پارتی دەنگی سێهەمە.. ئەمە گومانی گەورەی دروستكردوە.. یەكێتی لیژنەیەكی بۆ وردبینی لەم بابەتە پێكهێناوەو وتوێتی: نابێت بەبێ ئاشكرابونی هۆكارەكەی تێپەڕێت.
لەهەر سندوقێك لەسەدا 10ی دەنگەكان پوچەڵی خوێندوەتەوە.. كەچی لەناوچە عەرەبییەكان وا نییە.. لێرە لەهەموو سندوقێك 30- 40 دەنگی پوچەڵ هەیە كەچی لەحەویجەو دەوروبەری لە 3-5 دەنگ پوچەڵ تێنەپەڕیوە..!!
ئێ ئەمە سەیرە.. من كۆمەڵێك نمونەم لەبەردەستە.. بۆ نمونە لە 5 وێستگەی ناوەندی ئیسكانی دوو؛ 109 دەنگی پوچەڵ تۆمار كراوە.
لە 5 وێستگەی شۆرجەی یەك.. 99 دەنگی پوچەڵ تۆماركراوە، نمونەی ئەنجامی 10 سندوقی گەڕەكە كوردییەكانم لەبەردەستە كە رەحیماواشی تێدایە لەهەر وێستگەیەك 30 بۆ 40 دەنگی پوچەڵ هەیە.
كەچی لە ناوچە عەرەبییەكان وانییە؛ لەهەموو وێستگەكانی ناحیەی ریاز 23 دەنگی پوچەڵ هەیە؛ لەناحیەی عەباسی 16 پوچەڵ؛ لەوێستگەكانی حەویجە 3-4 پوچەڵ تۆماركراوە.
ئەم بابەتە وایكردوە گومانی لای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەكەركوك دروست كردوە؛ خەڵك بەپەرۆشەوە بەرەو سندوقەكانی رۆشتون، جێگەی باوەڕنییە دەنگدەری كورد دەنگی بسوتێنێت لەكاتێكدا بەراورد بە خەڵكی ناوچەكانی تر هوشیارو رۆشنبیرترن.
ئاسۆ مامەند لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەئاشكرا تیشكی خستە سەر دەنگە پوچەڵەكان و وتی: لەگەڕەكە كوردییەكان 11 هەزار دەنگی پوچەڵ تۆماركراوە كە ئەگەر دروست بونایە كورسییەكی دیكەمان بەدەستدەهێنا.
لەئێستادا لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچون لەو بابەتە و یاداشتێكیش دەدرێتە كۆمسیۆن تاوەكو لێكۆڵینەوە ورد بكرێت.




