ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
شوێنگرەوەكەی سەلوە مەفرەجی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هیچ مەترسییەكی بۆ سەر رێككەوتن و هاوپەیمانێتییەكانی ئێستای پارێزگاكە نابێت، بەو پێیەی كادری حزبی تەقەدومە.
دوای دەرچونی سەلوە مەفرەجی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شوێنگرەوەكەی كاندیدێكی دیكەی هاوپەیمانی عەرەبی دەبێت كە راكان جبوری سەرۆكایەتی دەكات، ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردبوو كە كاریگەری لەسەر هاوسەنگییەكە هەبێت و لەبەرژەوەندی بەرەی دژە ئیدارەی ئێستا بێت.
بەپێی بەدواداچونەكانی ئاژانسی هەواڵی PLUS4 شوێنگرەوەكەی سەلوە مەفرەجی، ئەگەر مەرج بێت ژن بێت بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر كۆتای ژن نەبێت، ئەوە ( روئا حسێن خەڵەف جبوری ) كورسییەكەی پڕ دەكاتەوە.
روئا كادری حزبی تەقەدومە و لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا، جارێكیتر كاندید بوە و دەرنەچوەتەوە.
پێشتریش ساڵی 2023لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، (سەلوە مەفرەجی) بەهۆی پەیڕەوكردنی سیستمی كۆتای ژن.. توانی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و 4 هەزار و 396 دەنگیشی بەدەستهێنابوو.
سەلوە لەسەر لیستی تحالفی عەرەبی بەسەرۆكایەتی راكان جبوری بوە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام دواتر لەتحالف جیابوەوەو چوە پاڵ تەقەدوم كە محەمەد تەمیم سەركردایەتی دەكات




