Plus4
پێش 5 کاتژمێر
دەریا خەیروڵڵا ئەرکەوازی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کە لەنێو هاوپەیمانی ئەساسی عێراق خۆی کاندید کردبوو دەستبەرداربوونی هاوپەیمانێتییەکەی راگەیاندو دەڵێت، بۆ لەمەودوا بەشێوەیەکی سەربەخۆی کاردەکەم.
هاوپەیمانی ئەساس سەر بە موحسن مەندەلاوییەو لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدیالە نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت.
دەریا خەیروڵا ساڵی 2023 لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەکۆتای ژن بووە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.




