هەڵبژاردن
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻لەكەركوك بەم دوو سیناریۆیە كورد دەبوو بە 6 كورسی

 

لەكەركوك دوو سیناریۆ هەن كە ئەگەر رویدایە، كورد ( یەكێتی و پارتی ) دەكرد بە 6 كورسی.

 

یەكێك لەسیناریۆكان بەم شێوەیەیە، ئەگەر پارتی 5 هەزار دەنگ زیاتری بهێنا ئەو كاتە كورسی سێهەمی تەقەدومی دەبرد.

 

ئەنجامەكان بەم شێوەیە دەبون؛ یەكێتی 4 كورسی، پارتی 2 كورسی، تەقەدوم 2 كورسی، جبهەی تورکمانی 2، تەحالف و عەزم و هەر یەكەو كورسییەك.

 

سیناریۆی دووەم ئەوەیە كە ئەگەر دەنگەكانی یەكێتی 15 هەزار زیاتر بوایە و بگەیشتایەتە 193.500 هەزار دەنگ، کورسی سێهەمی تەقەدومی دەبردو دەبوە 5 كورسی.

 

بەڵام سیناریۆکەی پارتی بۆ کورسی 6ی کورد نزیکتر بوو.

 

شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی لیستی پارتی خۆی دانی بەوەدانا كە لەنێو حزبەكەی هەڵە رویدا و وتیشی ئەم كارەساتە بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.