بڕیار شوانی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بڕیار شوانی؛ پارتی ئەمجارە لە کەرکوک هاوشێوەی کەری دێزی کرد

 

بڕیار شوانی؛ چاودێری سیاسی و کادیری یەکێتی، لەنووسینێکدا پارتی بە کەری دێز ناودەبات، ئەمەش دەقی نووسینەکەیەتی:

 

لەکوردەواری ئەڵێن کەری دێز حەزی بە مەرگی خۆی و زەرەری خاوەنەکەیەتی .. ئەمە ڕێک بۆ پارتی ڕاستە لە کەرکوک.

 

" شاخەوان عەبدوڵلا" دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەرەچێت و ئەڵێت "ئەبێت هۆکاری لە دەستدانی کورسی دووەم بۆ پارتی بە بێ لێپرسینەوە تێنەپەڕێت" واتا هۆکارێک هەیە کە پارتی بە بەرنامە شکستی بەخۆی هێناوە.

 

ئەم لێدوانە سرنجمانی ڕکێشا خوێندنەوەیک بکەین بۆ ئەنجامەکان دەرکەوت پارتی بە بەرنامە( ١٧٦٠٢ )دەنگی داوە بە "عیماد یوخەنا" کاندیدی کۆتای کرستیانەکان لە کەرکوک ، لە هەمان کات پارتی تەنها پێویستی بە (٧٠٠٠) دەنگ بوو بۆ ئەوەی کورسی دوەم بەدەستبهێنێت.

 

بەمشێوەیە ئەنجامەکان دەگۆڕدرا لیستی (تقدم) کورسی سێهەمی لەدەست دەدا کە (د.سلوی) بردیەوە و لیستەکەی (عزم) كانديدێکی ئافرەت بەناوی (ساهرە غرب ) ( ١١٤٨٢) دەنگی بەدەستهێناوە.

 

ئەمە وایدەکرد لەبری کۆتای ئافرەت بۆ پارتی بێ، بۆ عزم ئەبوو لە هەمان کات پارتی کورسی دووەمی زامن دەکرد بۆ ( شاهۆ نەجم) کە بە دەنگێکی کەم لە دوای (شاخەوان عەبدوڵڵا) سەرۆک لیستەوە ئەهات.

 

گەر پارتی ئەو دەنگە زۆرەی نەکردایەتە سەلەی کریستیانەوە تەنها بە(٧٦٠٢) دەنگی بدایە بە لیستەکەی خۆی لەهەمان کات بە (١٠،٠٠٠) دەنگ ئەیتوانی کۆتای کریستیانیش بۆخۆی مسۆگەر بکات لە کۆتایدا کورد ٦ کورسی بەدەست ئەهێنا و کۆتای کرستیانەکانیشی زامن ئەکرد.

 

بەڵام پارتی لەبەر ئەوەی خۆی بە خاوەنی ئەم شارە نازانی تەنانەت سودی کادیر و کاندیدەکانی خۆشی ناوێ لەم شارە هەستا بە بەرنامە مام "کەرە دێز" هەم خۆی کوشت و زەرەری لە کادیرەکانی خۆی و نەتەوەی کوردا لە کەرکوک.