پیرۆزبایی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا. 

 

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە، دڵنیاین لە خزمەتکردنی زیاتری کەرکوکییەکان بەردەوام دەبێت و ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتی دەکەین. 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، لەبەرامبەردا، رێبوار تەها سوپاسی متمانەپێدانی لەلایەن خەڵکی کەرکوک و سەرۆک بافڵەوە کرد و رایگەیادووە، کەرکوکییەکان بە دەنگەکانیان ئەرکیان قورستر کردم و بەڵێن بێت منیش بەبێ جیاوازی زیاتر خزمەتیان بکەم.