کاوێز
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻 کاوێز مەلا پەروێز رۆژنامەنوس و کادری پێشوی پارتی لەکەرکوک وتارێکی لەژێر ناوی "کورد نەدۆراوە حزب شکستی هێناوە" بڵاوکردوەتەوەو تێیدا دەڵێت، ئەگەر پارتی لە کۆی دوانزە کورسیەکەی کەرکووک سێ کورسی بردبا، نۆ کەی تری بۆ عەرەب و تورکمان بایە، دەبوو بە شایی و تەپڵی سەرکەوتن لێئەدرا، چونکە پارتی لە کەرکووک کورسیەکی لە دەستداوە بەرامبەرەکەی لە کورد کورسیەک و بڕێک دەنگی زیاد کردوە، لە ژێر ناوی کورد دەیانەوێ پاساوی شکستەکەیان بە پرسی نەتەوەیی داپۆشن بۆ ئەوەش میدیایی خستوەتە گڕ یاری بە سۆزی کورد ئەکەن گوایە کورد دۆراوە!

 

ئەوەشی رونکردوەتەوە، حزب ئەگەر یەک تۆزقاڵ نەتەوەیی بێت و خەمی ئایندەی نەتەوەکەی هەبێت بەو جۆرە دوژمنکارییە لە شارێک ناروانێ عەرەبێکی بۆ پارێزگەر لە کوردێک پێ باشتر بێت، حزبێک جا هەر حزبێک بێت یەک تۆزقاڵ نەتەوەیی بێت بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی ناکاتە قوربانی حەزی کەسی و حزبی! کە رۆژانە کوردی ئەم شارە بەرکەوتنی وەها جۆریان لەگەڵ حزبەکاندا هەیە!

بۆیە کورد نەدۆراوە، ئەوە حزبە، بە گەلێک هۆکار شکستی هێناوە!

 

شکستی حزب بە باڵای نەتەوەیی دانەپۆشن، کوردی کەرکووک هەر ئەوەندەیان پێ کرا، کە لیستی یەکەمی شارەکەیان بن، بۆ ئەوەش زۆریان کرد و زۆریان قوربانیدا.

 

لەکۆتاییدا دەڵێت، ئەگەر کەرکووکتان خۆش ئەوێ کەمێ دەسکاری روانگەی خۆتان بکەن، بۆ سەرکەوتنی کوردیش کەمێکیش لەسەر پرسە نەتەوەیەکان راستگۆ بن!