ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻 پەیامێک لەئاسۆ مامەندەوە

 

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کەرکوکییەکان دەکات

-هاووڵاتییانی خۆشەویست

- جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی یەکێتیی لە پارێزگای کەرکوک

سڵاوی سەرکەوتنی هەڵبژاردنتان لێبێت

بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگر و جەماوەری گەلەکەمان و تەواوی چین و توێژەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین کە زۆر بە گەرم و گوڕی و بەوپەڕی جۆش و خرۆش و دڵسۆزییەوە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، و متمانەی خۆیان بە سەرۆک و کاندیدەکانی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشی.

بەخشینی متمانەی هاووڵاتییانی کەرکوک بە یەکێتیی، ئەرکی نوێنەرەکانمان لە بەغدا و ئیدارە خۆجێیەکاندا قورستر دەکات و سورترمان دەکات لەسەر خزمەتکردنیان.

جەماوەر و هەڤاڵانی یەکێتیی

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاقدا لە ساڵی 2021 یەکێتیی 3 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسییەکانی بۆ 4 کورسی بەرزبوونەوە. هەروەها بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتیی نزیکەی 30 هەزار دەنگ زیادی کردووە.

ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هاووڵاتییان و جەماوەرەکەیدا راستگۆ بووە و بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە. تەئکید دەکەینەوە؛ ئێمە لە خزمەتکردنی کەرکوک و پاراستنی خەڵکەکەی بەردەوام دەبین و هیچ هۆکارێک رامان ناوەستێنیت و تا دوا هەناسەمان خزمەتیان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە؛ کەرکوک دەکەینە کەرکوکێکی گەشەسەندووی نمونەیی و روحی رەوانشاد سەروک مام جەلال ئاسودە دەکەین.

هەر بە سەربەرزی بمێننەوە

سوپاس بۆ وەفاداری و دڵسۆزی و متمانەتان

براتان

ئاسۆ مامەند